Sarp Özer,Muhammet Ali Kemal
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی توركیا و ئه‌مریكا كه له وه‌زاره‌ته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی و بونیادنەرانەدا به‌ڕێوه‌چوون و رایگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رجه‌م نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانمان باسكردن. سه‌باره‌ت به‌و نیگه‌رانییانه بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد. به خۆشحاڵییه‌وه بینیمان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا موخاتهبهكانمان له بۆچوونه‌كانمان نزیك بوونه‌ته‌وه''.
خولوسی ئاكار له كاتی هاتنی بۆ ئه‌و هۆتێله‌ی كه ١١یه‌مین كۆنفڕانسی باڵیۆزانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ئاكار له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: "له‌ئێستادا درێژه‌یان هه‌یه. چاوه‌ڕوانین له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ته‌واوببێت".
گوتیشی: "خوازیاری ئه‌وه‌ین كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئهمریكییهكانماندا پێكه‌وه هه‌نگاو هەڵبنێین و كاربكه‌ین. ئه‌گه‌ر هات و ئه‌مه نه‌كرا، ئه‌وا چه‌ندین جار گوزارشتمان له‌وه‌كردووه ئه‌و كارانه ده‌كه‌ین كه پێویسته ئه‌نجامی بده‌ین".
له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامیشه‌وه رایگه‌یاند: "پلانه‌كانمان و جێگیركردنی یه‌كه‌كانمان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، هه‌مووی ته‌واوبووه، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان گوت كه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌نگاو بهاوێژین".