Sarp Özer,Sinan Uslu,1 23,Kemal Karadağ,Şerife Çetin,Rewa Mahmut Hasan,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، نوره‌ددین جانیكلی رایگەیاند "به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ساتێك زووتر پێداویستییه‌كانی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیمان بۆ دابین بكرێت، گرێبه‌ستمان بۆ كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له‌گه‌ڵ رووسیا واژووكردووه و پێشه‌كییه‌كه‌ی دراوه. واتا گرێبهستهکە به ئه‌نجام گه‌یشتووه".
له كۆمسیۆنی پلان و بوودجه‌ی په‌رله‌مانی توركیا، به‌شه بوودجه‌ی 2018ی هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی به‌رگری، راوێژكاریی پیشه‌سازیی به‌رگری و بنكه‌كانی ناتۆ تاوتوێ كرا.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، نوره‌ددین جانیكلی له گوتارێكیدا كه پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند کە په‌كه‌كه، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا ئامانجیانه هێزی سیاسی به‌ده‌ستبهێنن و گوتی: "ده‌مه‌وێت به‌تایبه‌تی جه‌ختی لێبكه‌مه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به پێكهاته‌ی له‌و جۆره ناده‌ین".
نوره‌ددین جانیكلی وه‌بیریهێنایه‌وه كه له شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی باڵای ئاستانادا ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب راگه‌یه‌نراوه و گوتی: "له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كاندا، به مه‌به‌ستی پێكهێنانی خاڵی پشكنین، تا ئه‌مڕۆ سێ خاڵی چاودێری بنیاتنراوه لە کۆی 12 خاڵ کە بڕیاردراوە بنیاتبنرێت".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مریكا بۆ په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌ی دابینكردووه، له چه‌ند په‌لامارێكدا له توركیا به‌كارهێنراون و گوتی: "ئه‌م زانیارییه‌مان چه‌ندین جار به به‌ڵگه‌وه خستووه‌ته به‌رده‌می ئه‌مریكا و به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ش".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، نوره‌ددین جانیكلی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناتوانرێت به هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستیی رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستیی له‌ناوببرێت و گوتی: "به قسە هه‌وڵ ده‌ده‌ن دڵنیایی بده‌ن به توركیا له‌وه‌ی كه ده‌ڵێن 'ئه‌ندامانی یه‌په‌گه‌یان له گۆڕه‌پاندا له په‌كه‌كه جیاكردووه‌ته‌وه و به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوون، به‌و واتایه‌ش له‌وێوه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نییه بۆ توركیا'. به‌ڵام ئێمه ده‌یسه‌لمێنین كه ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناخوات. پێویسته دیاریی بكه‌ین كه ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت و ئه‌وه‌ی به كرده‌وه له گۆڕه‌پاندا ده‌گوزه‌رێت یهكیانهگرتووهتهوه. تا ئێستا به ژماره‌یه‌كی زۆر كه به‌ده‌ره له بنه‌مای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پشتیوانی جددی ئه‌و پێكهاته‌یه كراوه به چه‌ك و هێشتا ئه‌و پشتیوانییه درێژه‌ی هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كانماندا باسی ئه‌وه‌مان كردووه كه به‌شێكی گرنگیی ئه‌و چه‌كانه‌یان بۆ پێداویستی خۆیان ناردووه نه‌ك بۆ یه‌په‌گه. له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ئێمه پێمان گوتوون كه ئه‌و چه‌ك و پێداویستیانه‌ی نێردراون به‌شی بنیاتنانی سوپایه‌كی 25-30 هه‌زار كه‌سی ده‌كات. ده‌زانین كه ئه‌مریكا به فه‌رمی 500 سه‌ربازی له سووریادا هه‌یه. جه‌نه‌راڵێكی ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه كردووه كه ژماره‌ی سه‌ربازانیان له سووریا چوار هه‌زاره. ئه‌گه‌ر چوار هه‌زاریش بێت ئه‌وا هێشتا زۆر زیاد له پێداویستی ئه‌وانه چه‌ك ره‌وانه كراوه، لێره‌دا نالۆجێك هه‌یه كه به خۆیانمان گوتووه. ئه‌و خاڵه‌ی پێیگه‌یشتووین ئه‌وه‌یه كه به‌دڵنیاییه‌وه لێدوانه‌كانیان ناتوانێت روونكردنه‌وه بێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و چه‌كانه‌ی ره‌وانه‌كراون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه یان بۆ پێداویستی خۆیان".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، نوره‌ددین جانیكلی ئاماژەی بە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری مووشەکیی و ئاسمانی کرد دژ بە هەڕەشەی مووشەکیی بالیستی تورکیا و رایگەیاند چارەسەرە کاتییەکان وەک پێویست نین و پێویستیەکی ستراتیجیی لەو چەشنە بۆ دەستپێشخەری وڵاتانی تر جێناهێڵرێت.
نوره‌ددین جانیكلی ئاشکرای کرد کە هەوڵەکانیان بۆ بەرهەمهێنان و دیزاینکردنی بەکارهێنانی توانای میللی سیستەمی بەرگری ئاسمانی دوور مەودا بەردەوامی هەیە و گوتی:
"بە مەبەستی دابینکردنی هەرچی زووتری پێویستی سیستەمیی بەرگری ئاسمانی کە دەستوبردی پێویستیە، لەگەڵ رووسیا بۆ دەستەبەرکردنی سیستەمی ئێس 400، بۆندێکمان واژوو کردووە. پێشەکیمان داوە. رێکاری فرۆشتنەکە بە ئەنجام گەیشتووە، واتە تەواو بووە. لەسەر پێدانەکانی بڕە پارەکانی تر گفتوگۆکان بەردەوامن. له‌به‌رنامه‌دایه لە 2019دا یه‌كه‌م سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 لە لایەن رووسیاوە راده‌ستمان بکرێت، ئەم چارەسەریەش ناکاتە ئەوەی دەستبەرداری بەرەوپێشبردنی سیستەمی خۆمان بین".