Ferdi Türkten
05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دەستی پێکرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە هەر دوو سەرکردە قسەیان بۆ میدیاکان کرد و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین سەرەتا رایگەیاند:''سەرەخۆشی دەکەم بۆ گیانلەدەستدانی سەربازانی تورک لە سووریا''.
پوتین هەروەها گوتیشی: ''بۆ ئەوەی پەرەسەندنەکان زیان بە پەیوەندییەکانی تورکیا و رووسیا نەگەیەنێت، پێویستە تاوتوێی ھەموو بوارەکان بکرێت لەبارەی سووریا''.
دواتر سەرکۆماری تورکیا قسەی کرد و سەرەتا وێرای دەربڕینی سوپاسگوزاری خۆی بۆ میواندارییەکەی سەرۆکی رووسیا، گوتی: "ئەم بڕیارانەی لێرە دەیدەین ناوچەکە و وڵاتەکەشمان ئارام دەکاتەوە".