İlkay Guder,Hemın Othman Mohammed
13 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ کۆبوویەوە.
له‌كاتی چوونی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌نجوومه‌نی مه‌زنی گه‌ل له‌لایه‌ن سەرۆکی چین جینپینگ له مه‌ڕاسیمێكی فه‌ڕمیدا پێشوازی لێكرا.
دوای مه‌راسیمی پێشوازیكردن، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان و شی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان ده‌ستیپێكرد. كۆبوونه‌وه‌كه نزیكه‌ی 45 خوله‌كی خایاند.
له پاش كۆبوونه‌وه‌كه كه به‌داخراوی به‌ڕووی راگه‌یاندنه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو، به ئاماده‌بوونی ئه‌ردۆغان و شی چه‌ند رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژووكرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌نێوان شانده‌كاندا "رێككه‌وتننامه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری تاوانباران" ، "رێككه‌وتنی گواستنه‌وه له‌رێگه‌ی وشكانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه" و "رێككه‌وتننامه‌ی تایبەت به دامه‌زراندنی ناوه‌نده‌كانی كولتووری به‌رامبه‌ری له‌گه‌ڵ كۆماری گه‌لی چیندا".
له مه‌راسیمی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كاندا هەریەک لە وه‌زیری داد، به‌كر بۆزداغ و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ده‌ریاوانی، ئه‌حمه‌د ئاسڵان ئامادەبوون.