Sangar Hamad Azeez
13 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
ژمارەی قوربانییانی ئەو مینی پاسەکەی کە لە ناوچەی ساکارگەچیدی رێگای موغڵا-ئەنتاڵیا وەرگەڕا، بەرزبوویەوە و بەپێی زانیارییە بەراییەکان بەهۆی ئەو رووداوەوە ٢٠ گەشتیار گیانیان لەدەستداوە و١١ی دیکە بریندار بوون.
دوای ئەوەی لە ناوچەی ساکارگەچیدی رێگای موغڵا-ئەنتاڵیا مینی پاسی ژمارە 03 FR 247 وەرگەڕا، بەپێی زانیارییە بەراییەکان ژمارەی قوربانییانی ئەو رووداوە بەرزبوویەوە و ٢٠ گەشتیار گیانیان لەدەستداوە و١١ی دیکە بریندار بوون.
ژمارەیەکی زۆری تیمەکانی باری لەناکاو، ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کراون. برینداران بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتیی مارماریس و نەخۆشخانەی فێرکاری ستقی کۆچمان لە موغڵا.
تیمەکانی باری لەناکاو و تەندروستی بەردەوامن لە کارەکانیان لە ناوچەکە.
دوای رووداوەکە جێگری پارێزگاری موغڵا، کامیل کۆتەن و بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی موغڵا، هاکان چەتینکایا سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کرد و زانیارییان لەبارەی رووداوەکەوە پێ درا.