İzzet Taşkıran
24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ڤوهای چین كه جۆرێكی نوێی ڤایرۆسه، گه‌شتیارانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له‌و وڵاته‌وه گه‌شتبوونه فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ له رێگه‌ی كامێرای گه‌رمی پێوه‌وه كۆنترۆڵ كران.
ئه‌و فڕۆكانه‌ی له په‌كین، گوانگژو و شه‌نگه‌های به‌ڕێكه‌وتبوون، كاتژمێر ٠٦:٠٠ گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ سه‌رنشینانیان دوای دابه‌زینیان له رێگه‌ی ئه‌و كامێرانه‌ی گه‌رمی پێوه‌وه به وردیی پشكنینیان بۆ كرا كه له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سنووره‌كان و كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه دانراون.
ئه‌وه‌ی به‌دیكرا زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له چینه‌وه هاتبوون ده‌مامكیان به‌ستبوو.
د. ئایكوت یه‌نه‌ر كاڤاك، سه‌رۆكی لقی فڕۆكهغخنهی ئیستانبوڵ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سنووره‌كان و كه‌ناراوه‌كانی توركیا، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له شاری ڤوهان ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵداوه.
كاڤاك باسی له‌وه كرد كه له ١٣ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ستیان كردووه به گرتنه‌به‌ری رێوشوێن و، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه كامێراكانی گه‌رمی پێ‌و پله‌ی گه‌رمی له سه‌رو ٣٨ پله‌وه ده‌خوێننه‌وه.
گوتیشی: '' ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرین كه كاتێ به به‌رده‌م كامێراكاندا تێده‌په‌ڕن و پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌یان له سه‌رو ٣٨ پله‌وه‌یه، پاشان پشكنینی سه‌ره‌تاییان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و به دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر مه‌ترسی یان رووداوێكی ئاسایی هه‌بێت ئه‌وا به ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن كه تایبه‌ت ته‌رخانكراون ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێن، له نه‌خۆشخانه‌ش چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت''.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا، دوێنێ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بڵاویكرده‌وه كه ته‌واوی ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی له چینه‌وه دێن به كامێرای گه‌رمی پێ‌و پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.