Süleyman Elçin,Ayşe Yıldız,1 23
24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نتاڵیا – AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند: "تاودانێكی گرنگمان له ئۆپه‌راسیۆنه مهیدانییهكاندا (بۆ بنبڕكردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان) تۆماركردووه. ژماره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ساڵانهكانمان كه له ٢٠١٦دا ٨١ هه‌زار بوو، له دوو ساڵی رابردوودا گه‌یشته سه‌رو ١٤٠ هه‌زار. ژماره‌ی ٢٠١٩مان ١٤٨ هه‌زار بوو. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاودانه دانه‌به‌زێت پێویسته ئه‌گه‌ر گونجا زیادی بكه‌ین. ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان كه له ٢٠١٦دا حه‌وت هه‌زار بوو، له ٢٠١٩دا گه‌یشته ٢٥ هه‌زار و ٦١٩''.
سۆیڵو له میانی به‌شداریكردن له "كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بنبڕكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر" كه له هۆتێلی Ela Quality Resort له شارۆچكه‌ی سهریك له پارێزگای ئه‌نتاڵیا رێكخرا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دروستكراوه، له‌گه‌ڵ نایه‌كسانی داهات و ئه‌و تیرۆر و توندوتیژییه‌ی به ده‌ستی جه‌نگه به‌وه‌كاله‌ته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كۆچ، گوتی: "ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونمان له عه‌فرین ئه‌نجام نه‌دایه، ئه‌وا عه‌فرین له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌بووه گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی مادده‌ی هۆشبه‌ر له جیهاندا. هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و نیشانه سه‌ره‌كیانه‌ن كه ده‌ریده‌خه‌ن رووبه‌ڕووی چۆن قۆناغێك بووینه‌ته‌وه''.
سوله‌یمان سۆیڵو له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ بنبڕكردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، گوتی: ''هه‌موو به یه‌كه‌وه له گه‌ڵ ئێوه ئاسایش، جه‌ندرمه و ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان هه‌ر له به‌رده‌م خوێندنگه‌كانه‌وه تا كه‌ناراوه‌كانی لیبیا له سنووره ئاویه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ستوه‌ردانمان كرد له هه‌ر شوێنێك بۆنی مادده‌ی هۆشبه‌ری لێهاتبێت. له ساڵی ٢٠١٨‌دا زیانی گیانیی په‌یوه‌ست به مادده هۆشبهرهكانمان كه‌مكرده‌وه بۆ ٦٥٧، ژماره‌ی ٢٠١٩ بۆ ئێستا ٢٥٥ ه. وا ده‌زانم كه له گه‌ڵ ته‌واوكردنی قۆناغی پزیشكی دادوه‌ری دووباره ژماره‌كه له خوار ٥٠٠ ه‌وه ده‌بێت. (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر) تاودانێكی گرنگمان له ئۆپه‌راسیۆنه مهیدانییهكاندا تۆماركردووه. ژماره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ساڵانهكانمان كه له ٢٠١٦دا ٨١ هه‌زار بوو، له دوو ساڵی رابردوودا گه‌یشته سه‌رو ١٤٠ هه‌زار. ژماره‌ی ٢٠١٩مان ١٤٨ هه‌زار بوو. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاودانه دانه‌به‌زێت پێویسته ئه‌گه‌ر گونجا زیادی بكه‌ین. ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان كه له ٢٠١٦دا حه‌وت هه‌زار بوو، له ٢٠١٩دا گه‌یشته ٢٥ هه‌زار و ٦١٩''.