Abdullah Özkul
10 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2023
مالاتیا – AA
لابردنی داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکان و رووخاندنی ئەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە لە مالاتیا بەردەوامە.
لەو میانەیەدا تیمەکان بە بەکارهێنانی ئامێر و ئامرازی تایبەت بەردەوامن لە ئەنجامدانی کارەکانیان لە گەڕەکەکانی داباکخانە، ئاکپنار، چۆشنوک و یڵدزتەپە لە ناوچەی یەشیلیورت لە مالاتیا.

تیمەکان لە رێگای بارهەڵگرەوە، دارووپەردووەکان دەگوازنەوە بۆ ئەو شوێنانەی دیاریی کراون.
لەلایەکی دیکەوە کارەکانی لابردنی داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکان و رووخاندنی ئەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە لە شارۆچکەی دۆغانشەهیر بەردەوامە و هەوڵ دەدرێت تا هاتنی جەژنی رەمەزان کارەکان تەواو بکرێن.
