Muhammed Boztepe,1 23
15 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2018
ئەنقەرە – AA
سوپای تورکیا رایگەیاند کە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تا ئێستا، هەزارو ٥٢٨ تیرۆریست کوژراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنە وشکانی و ئاسمانییەکان، ٤٣ چەکداری دیکەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش کوژران.
بەمجۆرە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تا ئێستا هەزارو ٥٢٨ تیرۆریست کوژراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا جەختی لەوەش کردۆتەوە ئۆپەراسیۆنەکە بەو شێوەیەی بەرنامەی بۆ دانراوە بە سەرکەوتوویی بەردەوامە.