Cüneyt Karadağ,Erbil Başay
15 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2018
به‌رلین - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم چاوپێكه‌وتنێكی له‌گەڵ كه‌ناڵی ARDی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامدا.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سبه‌ی له به‌رلین له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ كۆده‌بێته‌وه و سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵدا تاوتوێ ده‌كات.
یڵدرم له‌باره‌ی هاوكاریی چه‌ك و بوودجه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ یه‌په‌گه گوتی:
"هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ناكه‌ین. ئێمه ده‌ڵێین، ئه‌مریكا ئه‌ندامی ناتۆیه، توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه، ئه‌ڵمانیاش ئه‌ندامی ناتۆیه. ئه‌مریكا بڕیاریداوه له سووریا دژ بە داعش بجه‌نگێت. ئێمه ده‌ڵێین، له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه كارمهكهن كه دژ بە توركیایه‌ك كه سنووره‌كانی ناتۆ ده‌پارێزێت، چالاكی نیشانده‌ده‌ن. ئه‌مه له‌گه‌ڵ هاوپهیمانییەتییهكهدا یه‌كناگرێته‌وه. له ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره ناوه‌شێته‌وه".
یڵدرم هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ده‌نگۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بەرهەڵستكارانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونه‌وه گوتی: "ده‌زانین كه هیچ كه‌س له‌وانه‌ی دژی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ن بهندنهكراون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه، واتا ئه‌وانه‌ی كه دژ بە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرن، هه‌نگاوی یاساییان له‌دژ گیراوه‌ته‌به‌ر. ئه‌مه شتێكی ئاساییه. چونكه ئه‌مه جه‌نگێك نییه. ئه‌مه ئۆپه‌راسیۆنێكه توركیا له پێناو پاراستنی ئاسایشی سنوور، سه‌روه‌ری، یه‌كپارچه‌یی و یه‌كڕیزی و گیانی مرۆڤه‌كاندا ئه‌نجامیده‌دات. جه‌نگ له نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا رووده‌دات. سووریا ده‌وڵه‌تێكی تیادا نییه تا جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبدرێت. سوپای 62 وڵاتی جیاجیا له سووریا‌ن. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌مانه تێكهڵنهكرێت".