باتمان
لەمهراسیمهكهدا كه لەھۆلی رۆشنبیریی باتمان به‌ڕێوه‌چوو نوێنه‌ری پێڕه‌وانی ئایینی ئیَزیدیی، سوریانی و ئەرمەنی بەشداریان تێداكردو وێڕا سوپاسگوزاریی بۆ مه‌راسیمه‌كه جه‌ختیانكرده‌وه " ئایینی ئیسلام سنگ فراوانە".
بهڕێوەبەری رێكخراوی ئیَزیدییەكانی بەشیری لەشاری باتمان (ئیبراهیم بولوت) قسهیكردو وتی" ئێمە زۆر خۆشحالین كە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا جارێكی‌تر دەستی پێكرده‌وه، ئۆمێدەوارین ره‌وشی دیموكراسی لەم وڵاتەدا بەره‌و پێش بچێ و ھەموو ئه‌وانه‌مان رۆیشتوونەته ئەوروپا جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆمان".
ئیبراهیم بولوت لەبارەی ره‌وشی ئیَزیدییەكان و كه‌مه ئایینەكانی دیكه وتی "ئایینی ئیَزیدیی لەم خاكەدا ریشه‌یه‌كی پێنج ھەزار ساڵیمان داكوتاوه. فەرھەنگێكی زۆر گەورەمان ھەیەو خاوه‌ن دیرۆكێكی قەدیمە. داوا لە حكومەتی توركیا دەكەین بەڕیَی قانوونی لەسەر ناسنامەكانمان لە ناوی ئایینه‌كه‌مان بنووسرێ. لە دەستوری نوێی توركیا دا داوایی مافی ئایینی خۆمان دەكەین و دەبێ لەتوركیا وەك كه‌مینه‌یه‌كی ئایینی بمانناسێنن".
هه‌روه‌ها (یوحاننا ئاكتاش) سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیریی سوریانییەكان لەو ئێوارە خوانه‌ی به‌ربانگدا باسی گرنگی مانگی رەمەزانی كرد‌و وتی " ئومێده‌وارین لەمانگی پیرۆزدا ئاشتی و سه‌قامگیریی لە سەرجەمی جیھاندا بێتە ئاراوه".
ئازیز داغجی سەرۆكی رێكخراوی ئەرمەنیيەكاني ساسۆنش لەو مةراسيمەدا ئامادە بوو و وتی "ئێمە پێنج ھەزار سالَە لەم ھەرێمةدا دەژین و ئۆمێدەوارن باردؤخى پێكەوە ژیانمان بةو جؤرةى هةبووة دريَذةى هةبىَ".