فەلوجە
لە شاری فەلوجەدا دوای نوێژی ھەینی خۆپیشاندان لە دژی (نوری مالیکی) ئەنجامدرا و تێیدا ئیدانەی کودەتاکەی دژ بە (موحەممەد مورسی) سه‌رۆكی له‌كار دوور خراوه‌ی میسریانکرد.
خۆپیشاندەران به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژی سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بەلافیتهكانی ده‌ستیانه‌وه گوزارشتیان لهناڕازییهكانیان ده‌كرد "نا بۆ کودەتاکەی میسر..... بەڵێ بۆ مافپێدان" یه‌كێ له‌دروشمه نووسراوه‌كانیان بوو.لەسەر رێگەی سەرەکی رۆژئاوای شارەکەدا ھەزاران کەس بەشداری نوێژی ھەینییان کرد.
(شێخ وەسام سەبری) وتارخوێنی نوێژی هه‌ینی وتی"حکومەتەکەی مالیکی عەقڵی بیرکردنەوەو چاوی بینین و گوێچکەی بیستنی نییه" هه‌روه‌ها حکومەتەکەی مالیكی بە "زاڵم" وه‌سفكرد.