Aziz Aslan,Ramal Abdullah Mahmood
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
دیاربه‌كر - AA
به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاری توركیا ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه‌ی روویی به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی مێژووی دوو هه‌زار و ٦٠٠ ساڵه‌ی پارێزگای دیاربه‌كر.

دیاربه‌كر كه به‌هۆی دیواره مێژووییه‌كانی و باخچه‌كانی هه‌ڤسه‌ل، خراوه‌ته لیستی میراتی كولتووری، یونسكۆ میوانداری ٣٣ شارستانیه‌تی كردووه به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی شوێنه‌كانی نیشتەجێبوون و پاشماوه‌كانیان له سه‌رده‌می رۆما، پارسه‌كان و ههلهنیستیكهكان ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه له ١٣ قه‌زای ئه‌و پارێزگایه.
سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسی زانكۆی دیجله دكتۆر ئایتاچ جۆشكون به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌میانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌موو كۆڵانه‌كانی هه‌ر ١٣ قه‌زاكه ده‌گه‌ڕێن. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له قه‌زای چناره‌وه ده‌ستیان كردووه به كاره‌كانیان و لێكۆڵینه‌وه له ١١ كۆڵانی قه‌زاكه كراوه له كۆی ٩٨ كۆڵانه‌كه‌ی.

جۆشكون سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه مه‌به‌ست له‌و كاره‌یان دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره مێژوویانه‌یه كه هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و گوتی: "هه‌موو كاره‌كانمان له پێناو خستنه‌رووی مێژووی دوو هه‌زار و ٦٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره. ئه‌م جۆره كاره یه‌كه‌م جاره له دیاربه‌كر ئه‌نجام ده‌درێت و ١٠ ساڵ ده‌خایه‌نێت. دوای ته‌واوكردنی كاره‌كان نه‌خشه‌ی پێكهاته‌ی كولتووری و مێژوویی ناوچه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت".