Ömer Faruk Cebeci
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
ساكاریا - AA
له ناوچه‌ی شاخاوی شارۆچكه‌ی ئاداپازار سەربە پارێزگای ساكاریا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له ته‌قینه‌وه‌که‌دا، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو له ناوچه‌ی شاخاوی تاشكیسی سنووری شارۆچكەی ئاداپازار، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوە.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه تیمه‌كانی ته‌ندروستیی، ئاگركوژێنه‌وه، ئاسایش، ئافاد و رزگاری ته‌ندروستیی نیشتمانیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

تیمه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا.
- راگه‌یه‌ندراوی پارێزگا
پارێزگاری ساكاریا، چه‌تین ئۆكتای كاڵدرم له لێدوانێكیدا باسی له‌وه كرد كه دوای ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌ی یارییه ئاگرینییهكانی هه‌نده‌ك له سێی ته‌مووزدا، به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ساكاریا، ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ئێره به تیمی شاره‌زا گواستراونه‌ته‌وه بۆ چاڵه به‌رده‌كانی ناوچه‌ی تاشكیسی لە شارۆچكه‌ی ئاداپازار و له میانی گواستنه‌وه‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه.
چه‌تین ئۆكتای كاڵدرم باسی له‌وه‌یش كرد كه ته‌قینه‌وه‌كه كاتێک روویداوه، ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌سه‌ر بارهه‌ڵگر بوون و گوتی: ''له میانی گواستنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه. له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا، سێ شه‌هید و شه‌ش بریندارمان هه‌یه. برینی یه‌كێك له برینداران سه‌خته''.