Ferdi Türkten
09 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایه‌گیاند له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ هه‌وره برووسكه له باكووری عێراق سێ سه‌ربازی توركیا گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌پێی زانیارییه بهرایییهكانیش له ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی‌دا شه‌ش تیرۆریستی په‌كه‌كه‌یش له‌چالاكی خران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی تیرۆریستان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ هه‌وره‌برووسكه سێ سه‌ربازی توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كانیشیان له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا شه‌ش تیرۆریست له‌چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دراوه و تیایدا هاتووه: "خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌فیڕۆ ناچێت. خوا له شه‌هیدانمان خۆش بێت و پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین".