Damla Delialioğlu
21 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2026
بانگەشەی ئەوە کرا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەی لە ١٩ی ئایاردا ئەنجامیاندا، لەسەر ڕێڕەوی کارکردن سەبارەت بە ئێران ناکۆک بوون.
ئەو سەرچاوانەی بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس دوواون، باسیان لە وردەکاریی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکە کردووە کە تیایدا هەوڵەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران تاوتوێ کراوە.
بانگەشەی ئەوە کرا ترەمپ و ناتانیاهو لەسەر ڕێڕەوی داهاتوو ناکۆک بوون و، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای پەیوەندییەکە شڵەژاوە.
هەروەها بانگەشەوەی ئەوە دەکرێت کە ترەمپ بە ناتانیاهوی ڕاگەیاندووە نێوەندگیرەکان کار لەسەر نامەی نیازپاکی دەکەن کە هەردوو لایەنی ئەمریکا و ئێران واژووی دەکەن، بەوەش جەنگ بە فەڕمی کۆتایی دێت و، پرۆسەی دانوستانی ٣٠ ڕۆژە لەسەر پرسەکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و کردنەوەی گەرووی هورمز دەست پێ دەکات.
هەروەها بانگەشەی ئەوە کرا کە ناتانیاهو دەیەوێت لە هەفتەکانی داهاتوودا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ سەردانی واشنتۆن بکات.