Sangar Hamad Azeez
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نو‌عمان كورتوڵموش رایگەیاند: "له‌نێو سوپای توركیادا له‌مه‌ودوا ته‌نها ئه‌ركی پاراستنی نیشتمان به‌جێده‌هێنرێت. واتا ئیدی له‌نێو سوپادا كه‌سانێك هه‌ڵناسن به كاری سه‌ربه‌خۆ و ئه‌م پێكهاته‌یه دوورده‌خرێنه‌وه و سیستمێك كه كوده‌تا به‌رهه‌مدێنێت ده‌گۆڕدرێت و ئه‌و پێكهاته‌یه له سوپادا ناهێڵرێت كه زه‌مینه بۆ كوده‌تا ده‌ڕه‌خسێنێت. ده‌بینین ده‌ستكراوه به قۆناغی رێكخستنه‌وه‌ی سوپا. به‌مجۆره ته‌نها ئه‌ركی سوپا پارێزگاریكردن ده‌بێت له نیشتمان. یه‌كێتیی گه‌ل و سنووره‌كان له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كیدا ده‌پارێزێت، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك پارچه‌یه‌ك له سیاسه‌تی ناوخۆییدا به‌كارناهێنرێت. نه له‌زنجیره‌ی فه‌رمانه‌كانی نێو سوپادا بوار به‌مه ده‌درێت، نه جارێكی دیكه ئه‌ندامانی رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی ده‌توانن كوده‌تا ئه‌نجامبده‌ن".
ناوبراو گوتیشی: "با هاووڵاتیانمان ئاسودە بن، تەنیا بۆ ئەمڕۆ نا، بەڵکو لەمەودوا لەگەڵ ئەو چاکسازیانەی ئەنجامی دەدەین هەر بەردێک لە شوێنێ خۆی دادەنرێت، هەرکەسەو کاری خۆی دەکات، سەرباز کاری خۆی دەکات، پۆلیس کاری خۆی دەکات، هاووڵاتیان سەرگەرمی کاری خۆیان دەبن، سیاسەتمەدار کاری خۆی دەکات، کەس خۆی لە کاری سیاسیەوە هەڵناقورتێنێت، واتە پەرلەمانێک کە بە ئیرادەی میللەت دروست بووە، لەسەرەوەی هەموو کارەکان دەبێت، بەو شێوەیەش سێ چوار چەتە ناتوانن بڵێن یەڵڵا با کودەتایەک ئەنجام بدەین و بەهەوەسی خۆیان چەک، تان و فڕۆکە ببەن، ئەو کارانە کۆتای‌یان هات".