Mesut Varol
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
وان – AA
گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی به‌چڕی روو ده‌كه‌نه دوورگه و كڵێسای ئاكدهمار (مۆزه‌خانه‌ی یاده‌وه‌ری) كه ده‌كه‌وێته ده‌ریاچه‌ی وان له سنووری كارگێڕی قه‌زای گه‌ڤاش سەربە پارێزگای وان.
زۆربه‌ی گه‌شتیاران كه دوای هێنانه‌دی ئارامی و ئاسایش له شاره‌كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بۆ بینینی دیمه‌نه دڵڕفێنه‌كان و شوێنه‌واره مێژووییه‌كان روو له وان ده‌كه‌ن، تاكو نه‌چنه دوورگه‌ی ئاكدهمار و كڵێسا مێژوویه‌كه‌ی ئاكدهمار كه له‌ناو ده‌ریاچه شینه‌كه‌ی وان هه‌ڵكه‌وتووه ناگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كولتوور و گه‌شتیاری وان، موزه‌فه‌ر ئاكتوغ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، دوورگه‌كه له لیستی كاتی میراتی جیهانی یونیسكۆدایه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیخه‌نه لیستی یه‌كجاره‌كی میراتی جیهانییه‌وه و گوتی: "ساڵی رابردوو، ١٥٧ هه‌زار گه‌شتیاری بیانی سه‌ردانی دوورگه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ تاكو ٣١ی ئاب، ١٦٢ هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ئێره‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و چوار مانگه‌ی دیكه‌یشی بخه‌ینه سه‌ر خۆی ده‌دات له سه‌رووی ٢٠٠ هه‌زار گه‌شتیار".
به‌هار ئیبراهیمی گه‌شتیارێكی ئێرانییه ئاماژه به‌وه دا كه تاكو بچنه توركیا سه‌ردانی ئاكدهمار ده‌كه‌ن گوتی: "سروشت و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی وان زۆر دڵڕفێنن، هه‌موو ساڵێك دێینه وان".
مسته‌فا ئۆز-یش كه له‌گه‌ڵ ١٩ هاوڕێی له ئیستانبوڵه‌وه هاتوونه‌ته دوورگه‌كه گوتی: "به‌ڕاستی ئێره شوێنێكی ناوازه‌یه. پێویسته هه‌موو كه‌سێك بێت و جوانییه‌كانی ئێره ببینێت".