Necat Hazar,Hakan Sarı,
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
وان - AA
پارێزگاری وان و سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری وان به وه‌كاله‌ت، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی کە به‌گوڕی ٤،٣ له شارۆچكه‌ی سارای روویداوه، زانیاریان به‌ده‌ستگه‌یشتووه كه هیچ رووداوێكی نه‌رێنیی به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه رووینه‌داوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه كه ناوه‌نده‌كه‌ی ناوچه‌ی كاپیكۆی سه‌ربه شارۆچكه‌ی سارای بوو له ماوه‌یه‌كی كورتدا ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌نێو دانیشتواناندا دروستكرد.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، پارێزگاری وان و سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری وان به وه‌كاله‌ت ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه كاتژمێر ١٢:٥٦ بوومهكهرزهیهك به‌گوڕی ٤،٣ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌كه‌ی هه‌ژاندووه و گوتی:
''به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئێمه كه‌وتووه ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی له شارۆچكه‌ی سارای روویداوه هیچ رووداوێكی نه‌رێنیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، دوا به دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش ناوه‌ندی قه‌یرانی پێكهێناوه بۆ دیاریكردنی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان''.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ئافات و دۆخی له‌ناكاوی پارێزگاكه، عوسمان ئوچار له‌گه‌ڵ قایمقام، جه‌ندرمه و موختارانی ناوچه‌كه گفتوگۆی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ره‌وشی نه‌رێنیی له ناوچه‌كه نییه.