Sertaç Bulur
23 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا له 16 بۆ 23ی تهمووز، 40 تیرۆریست له‌چالاكی خران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا لە میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا هه‌زار و 898 ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، 81 كه‌س به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، 13 كه‌س به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، 11 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوه تیرۆریستییه چهپڕەوهكاندا، 334 گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی ئه‌ندابوون له ریزه‌كانی فه‌تۆدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هاوكات له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوودا، به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، قاچاخچێتی و كۆچی نایاسایی، سێ هه‌زار و 883 كه‌سی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
له ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی دژی په‌كه‌كه‌دا له‌ناوخۆی توركیا، 40 تیرۆریست له‌چالاكی خران.