Musa Can Eraslan
16 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2016
ئاگری
چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی گوندپارێزان له گوندی گۆكچبوڵاك كه ده‌كه‌وێته بناری چیای ته‌ندوره‌ك له‌نێوان هەردوو شارۆچكه‌ی بایه‌زید سه‌ربه پارێزگای ئاگری و چاڵدران سه‌ربه پارێزگای وان و له‌ئه‌نجامدا حه‌وت گوندپارێز و دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ سه‌رباز و دوو هاووڵاتیش بریندار بوون.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی پارێزگای ئاگری، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی گوندپارێزان له گوندی گۆكچهبوڵاك له بناری چیای ته‌ندوره‌ك، پێكدادان دروستبووه.
دواتریش ئۆپه‌راسیۆنێك به پاڵپشتیی هێزی ئاسمانی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ستپێكراوه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه له‌ئه‌نجامی پێكدادانهكهدا حه‌وت گوندپارێز و یەک سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار سه‌رباز و دوو هاووڵاتیش بریندار بوون.
برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی بایه‌زید و له‌وێ یه‌كێك له سه‌ربازه برینداره‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه.
راشگه‌یه‌نراوه کە ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامه.