Melda Altakhan
16 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2016
ئورفا / ره‌ققە - AA
ئاڵای ئه‌مریكا به بینایه‌كی شارۆچکەی گرێ سپیی سەربە پاریزگای ره‌ققە باکووری سووریا هه‌ڵواسرا كه چه‌كدارانی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه-ی تێدا ده‌مێننه‌وه.
ئاڵای ئه‌مریكا كه له سێ خاڵی شارۆچكه‌ی گرێ سپیی ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده‌دا هه‌ڵواسراوه له شارۆچكه‌ی ئاكچهكالهی سه‌ربه پارێزگای ئورفا باشووری تورکیا ده‌بینرێت.
رۆژی دووی ئه‌م مانگەش له گوندی رافیی سه‌ربه شارۆچكه‌ی منبج له خۆرئاوای فورات كه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری په‌یه‌ده/په‌كه‌كه-ی تێدابوو، ئاڵای ئه‌مریكا هه‌ڵواسرابوو. سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه په‌یه‌ده ئاڵای ئه‌مریكا وه‌ك قه‌ڵغان به‌كارده‌هێنێت.