07 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند كه توركیا پشتیوانی له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كات و گوتی: ''پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تیرۆریستان پاكبكه‌ینه‌وه و ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و مانه‌وه‌ی وڵات بكه‌ین''.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر لێدوانێکی سه‌باره‌ت به سووریا بڵاوكرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند ''له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سووریاوه پشتیوانیمان له یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته كرد، له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری. پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تیرۆریستان پاكبكه‌ینه‌وه و ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و مانه‌وه‌ی وڵات بكه‌ین. هاوكار ده‌بین له به‌رقه‌راركردنی ئارامیی، ئاشتیی و سه‌قامگیری بۆ سووریا''.