07 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نتاڵیا - AA
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، فاتیح دۆنمه‌ز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا نه‌ك ته‌نها له ده‌ریاكاندا به‌ڵكو له وشكانیشدا به خێرایی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و غازدا و گوتی: ''له باشووری خۆرهه‌ڵات دۆزینه‌وه‌یه‌كی نه‌وتمان هه‌یه. له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رایده‌گه‌یه‌نین. له تراكیا-ش دۆزینه‌وه‌ی غازمان هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه ته‌واونه‌كراوه ناتوانین شوێنه‌كانیان رابگه‌یه‌نین، به‌ڵام ئه‌وانه پێشهاتی دڵخۆشكه‌رن''.
له میانی به‌شداریكردنی له دانیشتنی تایبه‌تی لووتكه‌ی وزه‌ی توركیا كه ئه‌مساڵ ده‌هه‌مینی سازده‌كرێت له‌ژێر ناوی ''بنیاتنانی داهاتوو''، دۆنمه‌ز وه‌ڵامی پرسیاری رێكخه‌رانی دانیشتنه‌كه‌ی دایه‌وه.
دۆنمه‌ز باسی له‌وه كرد كه توركیا ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی له لایه‌ن كۆماری تورك له قوبرسی باكوور پێیدراوه تا كۆتایی مافه‌كانی به‌كارده‌هێنێت و له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینهوەیهی ٥-٦ ساڵه درێژه‌ی هه‌یه خاڵی ههڵكهندنهكان دیاری كراون.
دۆنمه‌ز باسی له‌وه كرد كه‌شتی بیرههڵكهنی فاتیح كه نزیكه‌ی دوو ساڵ پێش ئێستا بۆ كه‌شتیگه‌لی توركیا زیادكرا له‌ئێستادا له خۆرهه‌ڵاتی باكووری قوبرس به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن و گوتی: ''له ناوچه‌ی فینیكه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاری هه‌ڵكه‌ندنی چوار هه‌زار و ٣٠٠ مه‌تر. ره‌نگه دوای ئه‌وه‌ی ٥٠٠-٦٠٠ مه‌تری دیكه هه‌ڵكه‌ند له پێنج هه‌زار مه‌تردا بگه‌ینه ئامانج. قورسه له‌مڕۆدا شتێك بڵێین. ته‌نانه‌ت دوای كاره‌كانی ههڵكهندنیش پێویسته هه‌ندێک شیكاری بكرێت''.
فاتیح دۆنمه‌ز، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌شتی بیرهه‌ڵكه‌ندنی یاڤوس كاره‌كانی یه‌كه‌م هه‌ڵكه‌ندنی له ناوچه‌ی كارپاز ته‌واو كردووه و له كێڵگه‌ی گوزهلیورت-١ ده‌ستپێكردووه و، كه‌شتیه‌كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌گات به هه‌ڵكه‌ندنی قوڵی پێنج هه‌زار مه‌تر.
سه‌باره‌ت به پلانه‌كانی داهاتوو ههڵكهندنهكان له ده‌ریادا. دۆنمه‌ز گوتی: ''دوای ته‌واوبوونی به‌رنامه‌كه‌مان لێره ره‌نگه یه‌كێك له كهشتیهكانمان بكشێنینه‌وه بۆ ماڕماڕا یان ده‌ریای ره‌ش. له‌ئێستادا كاره‌كان له ده‌ریادا درێژه‌ی هه‌یه و له ماڕماڕاش به‌هه‌مان شێوه. ئه‌و كارانه زیاد ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ریان''.
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا به‌وپه‌ڕی خێراییه‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنان له وشكانیدا و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه كۆمپانیای نه‌وتی توركیا (TPAO) ئه‌مساڵ ئامانجی ١٤٠ بیری هه‌یه كه به‌شێكیان دۆزینه‌وه و به‌شێكی دیكه‌یان به‌رهه‌مهێنانه تیایدا و گوتی:
''له باشووری خۆرهه‌ڵات دۆزینه‌وه‌یه‌كی نه‌وتمان هه‌یه. له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رایده‌گه‌یه‌نین. له تراكیا-ش دۆزینه‌وه‌ی غازمان هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه ته‌واونه‌كراوه ناتوانین شوێنه‌كانیان رابگه‌یه‌نین، به‌ڵام ئه‌وانه پێشهاتی دڵخۆشكه‌رن''.