Sangar Hamad Azeez
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە پەلامارەکانی سەر کەرتی غەززە کرد لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە.
عومەر چەلیک ئاماژەی بەوەکرد کە ئیسرائیل هۆکاری بەرزکردنەوەی فشارەکان و کوشتنی مرۆڤی بێتاوان و بۆردومانکردنی غەززەیە و گوتی: "لە دوێنێوە هەریەک لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا بانگەوازی ئەوە دەکەن کە توندوتیژییەکان رابگرن، بەڵام بابەتی بانگەوازیکردن بووەتە قۆناغێکی یاریکردن. ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی هاووڵاتی بێ تاوان و نەپارێزراو دەکاتە ئامانج".
- "ترەمپ بە گواستنەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەی بۆ قودس بوێری دا بە ئیسرائیل بە ئەنجامدانی توندوتیژی"
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک ئاماژەی بەوەکرد کە ئیدی پێویستە جیهان واز لەم زمانە بهێنێت و گوتی: "لێرە هەردوو لایەن وەک یەک تاوانبار نین، لێرە هێرشکەرەکە ئیسرائیلە. ستەملێکراوەکەش فەڵەستینە. داوای هێورکردنەوە لە هەردوو لایەن دەکەین بەمانای ئەوە دێت کە زیاتر بوێری بە ئیسرائیل دەدرێت لە کارەکانی".
عومەر چەلیک زیاتر گوتی: "لەو کاتەی ترەمپ بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەیدا بۆ قودس بوێری بە حکوومەتی ئیسرائیل داوە بۆ ئەنجامدانی کارە توندوتیژییەکانی".