Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ی عێراقه‌وه روون و ئاشكرایه. توركیا گرنگییه‌كی زۆر به یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و پاراستنی یه‌كێتیی سیاسیی ده‌دات. سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له باكووری عێراق ریفراندۆمێك ئه‌نجامدرا كه به ئاشكرا پێشێلی ده‌ستووری عێراقه و شه‌رعی نییه. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌تی عێراق له ناوخۆی سنووری وڵاتی خۆی به مه‌به‌ستی سه‌روه‌ری ده‌ستوور هه‌ڵیناوه له جێگه‌ی خۆیه‌تی و پشتیوانی لێده‌كه‌ین. وه‌ك توركیا هه‌نگاومان له‌به‌رده‌ستدایه كه له‌و باره‌یه‌وه بیگرینه‌به‌ر. ئه‌وانه‌یش یه‌ك به یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. كایه‌ی ئاسمانیمان داخست، ده‌ستمان كرد به‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ندی بكرێت. له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پێداگریمان له‌باره‌ی داهاتوویه‌كی عێراق كه هه‌موو گرووپه نه‌ژادیه‌كان له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدا پێكه‌وه تیایدا بژین".
بینالی یڵدرم له لێدوانێكیدا له‌باره‌ی ره‌وشی عێراق و پێشهاته‌كانی كه‌ركووكه‌وه دوا و گوتیشی: "چاوه‌ڕوانین حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق هه‌ستیاریی پێویست له‌باره‌ی گێڕانه‌وه‌ی دۆخی دیمۆگرافیای مووسڵ كه له داعش وه‌رگیراوه‌ته‌وه و كه‌ركووك كه له پێشمه‌رگه وه‌رگیراوه‌ته‌وه نیشان بدات، بۆ دۆخی پێشتری له‌سه‌ر بنه‌مای مێژووی ناوچه‌كه".