Abdullah Shukur
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2016
جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە چەلیک رایگەیاند: "بەرێز سەرۆکی گشتی پارتەکە، سەرۆکوەزیرانمان، دەستی باڵای ھەبوو لە بەرەو پێشبردنی ئاک پارتی لەو قۆناغەی پارتەکەی بەڕێوەبردووە، رۆڵی بەرچاوی ھەبوو لە تازە کردنەوەی سیاستە ھەمەچەشنەکانمان. بە سەرکەوتووتریش شێوەی گونجاو سیاسەتی ناو پارتەکەی نوێ کردۆتەوە لەناو دەزگاکاندا".
چەلیک لە ناوەندی گشتی ئاک پارتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و رایگەیاند کە سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە کۆنگرەی داھاتوو خۆی کاندید ناکاتەوە.
عومەر چەلیک لەبارەی کارەکانی داودئۆغڵو گوتی: "سەرۆکوەزیران (ئەحمەد داودئۆغڵو) لە ماوەی ٢٠ مانگی سەرۆکایەتی وەزیرانی ئازایانە واژۆی لەسەر بڕیاری زۆر قورس داوە. بە شێوەیەکی بەھێز و دووربین وڵاتی بەڕێوە بردووە. وەک سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، ھەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی ئەم پارتە بەرەوپێش ببات".
عومەر چەلیک زیاتر گوتیشی: "بەشێوەیەکی ئاشکرا دەمەوێ بڵێم، ھیچ کەسێک گرووپ و کۆمەڵە پێکنەھێنێت و لە دەرەوەی رەزامەندی ئاک پارتی کار و چالاکی ئەنجام نەدات. مافی ئەوەیان نییە کە ھەڵسەنگاندنی نەرێنی بۆ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی بکەن".
چەلیک لەبارەی گوتەکانی سەرۆکی جەھەپە کەماڵ کڵچدارئۆغڵو لەسەر سیستەمی سەرۆکایەتی تورکیا: "ئەو گوتانەی ناوبراو زۆر بە مەترسیدار دەبینین، ھیوادارین راستیان بکاتەوە. بەڵام دەستەواژەیەک کە باس لە خوێن دەکات و ھەموولایەک رەخنەیان لەسەر ھەیە، جۆرێکە لەسیاسەتی نەبراوی پارتی گەلی کۆماریی کە ھەرگیز دەستبەرداریی نابن بەداخەوە. ئەمەش بێ شانسییەکی گەورەی تورکیایە".
عومەر چەلیک لەبارەی ئاشکراکردنی پاڵێوڕاوی سەرۆکی گشتی ئاک پارتی گوتی: "لە ئێستادا بەرێز سەرۆکوەزیران و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی لە کارەکانی بەردەوامە. لە دوای کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئاک پارتی، یەکێک لە گوتەبێژەکانی پارتەکەمان ئاشکرای دەکات. پێویستە راوێژکارییەکان کۆتایی پێ بێت. پێشبینی دەکەم لە چەند رۆژێکی داھاتوو ئاشکرای دەکەین".