Abdullah Söylemez
13 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2022
ئاگری - AA
لە پارێزگای ئاگری خۆرههڵاتی توركیا، ٢٢٧ کۆچبەری نایاسایی بە فڕۆکە رەوانەی ئەفغانستان کرانەوە.
ژمارەیەک لە کۆچبەرانی نایاسایی بە رەگەز ئەفغانی کە ٢٢٧ کەس بوون و بە رێگەی نایاسایی چوووبوونە تورکیاوە و دوای دەستگیرکردنیان رادەستی ناوەندی گەڕانەوەی سەربە فەرمانگەی کۆچی پارێزگا کرابوون، بە پاس گواسترانەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئەحمەدی خانی.
لە پاش کارەکانی کۆنترۆڵ کۆچبەرەکان برانە هۆڵی فڕۆکەخانەکە و لە پاش رێکارییەکان لە رێوشوێنی ئەمنییدا خرانە نێو فڕۆکەوە و بەرەو ئەفغانستان بەڕێکرانەوە.