Enes Kaplan,1 23
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
ئەنقەرە – AA
سوپای تورکیا رایگەیاند لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تاکو ئێستا هەزار و ٢٦٦ تیرۆریست کوژراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە راگەیەنراوێکدا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە چوارچێوەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، ١٩ ئامانجی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لەنێو براون کە وەک پەناگە، حەشارگە و جبەخانە بەکاریان دەهێنان.
دواتر فڕۆکەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانیان. لە ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێشدا، ٨٦ تیرۆریست کوژراون.
لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تاکو ئێستا هەزار و ٢٦٦ تیرۆریست کوژراون.