Burak Milli,Mazın Asad
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
ھەتای - AA
کاروانێکی سەربازیی بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە یەکەکانی سەر سنووری سووریا، گەیشتە شاری ھەتای.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، کاروانێک کە لە یەکە سەربازییە جیاجیاکانی تورکیا رەوانە کرابوو، بەلانیکەم لە ٦٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی زرێپۆش پێکھاتووە و تیایدا یەکەکانی کۆماندۆ هەیە، گەیشتە شارۆچکەی کرکھان سەر بە شاری ھەتای.
دواتر کاروانەکە بەرەو یەکەکانی سەر سنوور بەڕێ کەوت و لەوێوە بۆ عەفرین دەگوازرێتەوە.