Ekip
04 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا دوێنێ شهممه رایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە ناوچەی شێخ ھۆرۆز باکووری رۆژھەڵاتی عەفرین، تانکێکیان کردە ئامانج و بەھۆیەوە پێنج سەرباز شەھید بوون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لەوبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووه، "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە ناوچەی شێخ ھۆرۆز باکووری رۆژھەڵاتی عەفرین تانکێکیان کردە ئامانج و بەھۆیەوە پێنج سەربازی قارەمانمان سەرەڕای گشت ھەوڵەکان رزگار نەکران و شەھید بوون".
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە "بەھۆی ئەم ھێرشە دڵتەزێنەوە رەحمەت بۆ برا شەھیدەکانمان دەنێرین و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی شەھیدەکان، سوپا و گەلی تورکیا دەکەین".
پێشتر لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ئاماژەی بەوەداوە کە لەئاکامی پێکدادانەکاندا لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش سەربازێک گیانی لەدەست داوە و لە شاری کلیس-یش لە ئاکامی هێرشی تیرۆریستاندا لەناوچەی سنوورەوە، سەربازێکی دیکە گیانی لەدەست دا.