Necat Hazar,Muhammet Ali Kemal
08 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
وان - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پێکهاتەکانی رێخکراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب لە نێو سوپای تورکیادا، کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە لە شاری وانە و، لە ١٤ پارێزگا بەڕێوەدەچێت، ١٨ سەربازی هەمیشەیی دەستبەسەرکران.
لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی وان لە فەتۆ، فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ ١٩ گومانلێکراو دەرکراوە.
بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان و، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، لە ١٤ پارێزگا ئۆپەراسیۆنی هاوکات ئەنجامدراون و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا ١٨ گومانلێکراو دەستبەسەرکراون.
هاوکات دەست بەسەر کۆمپیوتەر و دۆکیومێنتەکانی گومانلێکراوەکاندا گیراوە و ئۆپەراسیۆنەکان بەمەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراوێک کە تا ئێستا دەستبەسەرنەکراوە، درێژەی هەیە.