Rewa Mahmut Hasan
21 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2017
لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ کەسێک تەقەی لە پۆلیس کرد، دوای وەڵامدانەوەی لەلایەن پۆلیسەوە تەقەکەرەکە بەرەوە شوێنێکی نادیار هەڵدێت.
بەپێی زانیارییەکان گومانلێکراوێک لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ تەقە لە پۆلیس دەکات، دوای وەڵامدانەوەی لەلایەن پۆلیسەوە تەقەکەرەکە بەرەوە شوێنێکی نادیار هەڵدێت.
بەپێی زانیارییەکان گومانلێکراوەکە جانتایەک و نارنجۆکێکی لە شوێنی رووداوەکە بەجێهێشتووە.
رووداوەکە هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە و تیمەکانی پۆلیس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لەناوچەکەدا جێگیر کراون و بەمەبەستی دەستگیر کردنی تەقەکەرەکە ئۆپەراسیۆن دەستی پێکردووە.