Serdar Adıyaman
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
بەدليس - AA
لە شارۆچكەى ئاهڵات سهربه پارێزگاى بەدليس لە توركيا، لە چوارچێوەى چالاكييەكانى يادكردنەوەى ٩٤٩ههمین ساڵيادى سەركەوتنى ماڵازگيرت، پێشبركێيەكى بەلەمی چارۆكهدار رێكخرا.
لەو پێشبڕكێیهدا كە لە بەندەرى ئاهڵات لەلايەن بەڕێوەبەرايەتى وەرزش و لاوانى پارێزگاكەوە سازكرابوو، ٢٥ وەرزشەوان لە سێ پارێزگاى جياوازەوە بهشدارییان كرد.
پێشبڕكێكە بۆ سەر چوار بەش پۆلێنكرابوو ديمەنێكى رەنگاوڕەنگ و دڵڕفێنی بەخشى.
راهێنەرى بەڕێوەبەرايەتى وەرزش و لاوانى بەدليس كازم يورتادا، ئاشكرایكرد لەو نمايیشانەى كە لە چوارچێوەى چالاكييەكانى سەركەوتنى مالازگيرت پێشكەشكران جگە لە بەدليس، لە پارێزگاكانى وان و دێرسميش چهند تیمێك بەشداريكردووە.
كازم يورتادا ئاماژەى بەوەشكرد كە چالاكييەكى جوانيان پێشكەشكردووە و ٩٤٩مين ساڵيادى سەركەوتنى مالازگيرتيان بهرز راگرتووه.