Muhammet Ali Kemal
07 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
پارێزگاری ئیستانبوڵ، واسیب شاهین سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ، رایگهیاند: ''سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری سەعات ٠٨:٤٠ لەگەڕەکی ڤهزنهجیلهر كه له ڕێگهی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوهوه هێرشکرایە سەر ئوتۆمبێلهكانی پۆلیسی تایبەت کە بەوێدا تێدەپەڕین و له ئهنجامدا حهوت پۆلیس و چوار هاووڵاتی سڤیل گیانیان لهدهست داوه''.
پارێزگاری ئیستانبوڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە سەردانی شوێنی تەقینەوەکەی لە گەڕەکی ڤەزنەجیلەری بەیازت کرد.
پاش لێکۆڵینەوەکان، لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسییدا شاهین رایگەیاند: ''سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری سەعات ٠٨:٤٠ لە گەڕەکی ڤهزنهجیلهر كه له رێگهی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوهوه هێرشکرایە سەر ئوتۆمبێلهكانی پۆلیسی تایبەت کە بەوێدا تێدەپەڕین و له ئهنجامدا حهوت پۆلیس و چوار هاووڵاتی سڤیل گیانیان لهدهست داوه. داوای لێخۆشبوون بۆ شەهیدەکانمان دەکەم. ٣٦ کەسیش بریندار بوون. سێ لە بریندارەکان لە ئێستادا برینەکانیان سەختە. لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامە. لە وردەکارییەکان ئاگادارتان دەکەینەوە''.