Orhan Onur Gemici
19 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە ٤ تیرۆریست لە گوندەواری شرناخ لە چالاکی خراون.
لەراگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هاتووە کە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایسی ناوخۆ، تیمەکانی جەندرمە لە گوندەواری شرناخ ئۆپەراسیۆنێکیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای میت و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە ئەنجام داوە و تێیدا سێ تیرۆریست لەچالاکی خراون.
یەکێک لەو سێ تیرۆریستەی لە چالاکی خراون بەناو بەرپرسی گرووپی جودی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە\کەجەکە بووە بەنازناوی ئاندۆک و ناوی مەحمود تاش، ئەوەی تریان بەرپرسی سلۆپی یەپەسە بەنازناوی عادیل و ناوی حوسنو کاپڵان بووە.
ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکەدا بەردەوامی هەیە.