Sangar Hamad Azeez
07 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2016
ماردین
لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای ماردین تونێلێک دۆزرایەوە کە چەکدارانی پەکەکە بۆ جێهێشتنی شارەکە دروستیان کردبوو.
بەمەبەستی داخستنی چاڵ و لابردنی بەربەستەکانی سەرشەقام و پووچەڵکردنەوەی ئەو بۆمبانەی کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دانراوتەوە ئۆپەراسیۆنەکان لە شارۆچکەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای ماردین درێژەی هەیە و تاوەکو ئێستا زیاد لە ٣٠٠ چەکداری پەکەکە لە شارۆچکەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی سوپای تورکیاوە کوژراون.
لەم چوارچێوەیەشدا لە ژێرزەمینی خانوویەکی گەڕەکی زەینولعابدین لە شارۆچکەکە تونێلێک دۆزرایەوە کە تیرۆرستان ئامادەیان کردبوو بۆئەوەی لە رێگەی ئەو تونێلەوە لە کاتی پێویست شارۆچکەکە جێبهێڵن.
لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان ١٨ چەکداری پەکەکە هەوڵی راکردنیان لە شارۆچکەکە دا بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئەمنی تورکیا کوژران، لەوەدەچێت راستەوخۆ دوای ئەم رووداوە چەکدارانی پەکەکە هەوڵیان دابێت لە رێگای دروستکردنی تونێلێکی لەو شێوەیە شارەکە جێبهێڵن.
تیرەی تونێلەکە کە نزیکەی دوو مەتر و نیو بوو، زۆربەی ئەو خۆڵ و خاشاکەی لە تونێلەکە دەرهێنراوە لە نێو ژوورەکانی خانووەکە شاردراوەتەوە تاوەک هێزەکانی ئەمنی پێی نەزانن.
ئەوەی جێی سەرنج بوو دیواری ستارەی سەرەوەی خانووەکە هەموو کون کون کرابوو تاوەک چەکدارانی پەکەکە بتوانن لە رێگەی ئەو کونانەوە تەقە بکەن و هەروەها چواردەوری خاوەنووەکەش بۆمبڕێژ کرابوو.
هێزەکانی ئەمنی تورکیا توانیان بەرسەرکەوتووی تونێلەکە پڕ بکەنەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە نێو خانووێکدا دوو ژێرزەمینی نهێنی دۆزرایەوە کە چەکدارانی پەکەکە بڕێکی زۆر خواردن و خۆراکیان لێ گلدابۆوە.