Mazın Asad
28 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە ھەوڵەکانی چارەسەرکردنی پرسی قوبرس درێژەی ھەیە و گوتیشی: "پێویست چارەسەرەکە داواکاریی ھەردوو کۆمەڵگە دەستەبەر بکات و بەگوێرەی ھەردوو لابێت و ھەمیشەیی بێت. لەوبارەیەوە تورکیا و بەریتانیا وەک دەوڵەتی گەرەنتیدەر، پێ خۆشحاڵ دەبن".
دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تێرێزا مەی، ھەردوو سەرکردە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانیان دایەوە.
یڵدرم گوتی: "رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵا گولەن کە ئاکتەرەی سەرەکی ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز بوو، ھەروەک لە گشت جیھان لە بەریتانیاش چالاکی ھەیە. لەبارەی چالاکییانەوە زانیارییمان پێیان پێشکەش کرد. لە بەرامبەر رێکاری پێویست لە چوارچێوەی یاسادا دژی درێژکراوەکانی ئەم رێکخراوە چەتەیە، داواکارییەکمان پێشکەش بە بەڕێز سەرۆکوەزیران کرد".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی "کاتێک تیرۆر بە یەکێکە لە ھەڕەشە گرنگەکان دادەنێن، ئەوا بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئاسایشی فڕۆکەخانەکان و دڵنیابوون لە گرتنی رێوشوێنی پێویست بەرامبەر ھاتن و چوونی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە تیرۆر ھەیە، بەشێوەی بەرامبەر ئیدارەی ھەواگەری ھەردوو وڵات پێکەوە کار دەکەن. بە درێژایی ساڵی ٢٠١٧ ژمارەیەک چالاکی لەوبارەیەوە ئەنجام دەدرێت".
یڵدرم ئاماژەی بەوەش دا کە ھەوڵەکانی چارەسەرکردنی پرسی قوبرس درێژەی ھەیە و گوتیشی: "پێویست چارەسەرەکە داواکاریی ھەردوو کۆمەڵگە دەستەبەر بکات و بەگوێرەی ھەردوو لابێت و ھەمیشەیی بێت. لەوبارەیەوە تورکیا و بەریتانیا وەک دەوڵەتی گەرەنتیدەر، پێ خۆشحاڵ دەبن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی بڕیاری جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا گوتی: "بەپێی ئەم دۆخە نوێیەوە، بڕیارمان دا بە دەستپێکردنی کارەکان بۆ چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و بەریتانیا بەدەر لە بازنەی یەکێتی ئەورووپا. ئەم کارە ھاوکات لەگەڵ قۆناغی جیابوونەوە بەڕێوە دەچێت. کاتێک بە تەواوی قۆناغی جیابوونەوە دێتە ئاراوە، ئەوا لە پێناو واژووکردنی بازرگانی ئازاد لە نێوان بەریتانیا و تورکیا، وەزیرە پەیوەندیدارەکانی ھەردوو لای درێژە بە کارەکانیان دەدەن".
یڵدرم لەبارەی کێشەی پەنابەرانەوە رایگەیاند: "بە چارەسەرکردنی کێشە ناوچەییەکانەوە، داخستنی دەرگا بەسەر ئەوانەی لەوێوە ھەڵدێن، نابێت. بۆیە بە ھەوڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان و گشت وڵات دەتوانرێت کێشەکە بێ ئەوەی گەورە بێت چارەسەر بکرێت. لەوبارەیەوە چاوەڕێی ئەوە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستانمان دەکەین کە ھەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ سووککردنی بارگرانی تورکیا. سوپاسی سوپاسگوزرییەکانیان دەکەین، بەڵام ئەمە بەس نییە و چاوەڕێی وەرگرتنی ئەرکیان لێدەکەین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی دروستکردنی دیوار لە نێوان سنووری ئەمریکا و مەکسیک گوتی: "ئەگەر ئێوە دیوار دروست بکەن، ئەوا ئەو دیوارە نابێتە چارەسەر. پاشان ئەو دیوارانەش دەڕوخێت. دیواری بەرلینیش ساڵاتێک ھەبوو، کەچی بە رۆژێک روخا. بۆچی؟ چونکە ناکرێت لە بەرامبەر گۆڕانکاری بوەستین. پێویستە ئاگاداری گۆڕانکارییەکان بین. بە پاککردنەوەی ژێر مافور، کێشە ناوچەییەکان چارەسەر نابێت. پێویستە رووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و بێ ئەوەی تەشەنە بکات، چارەسەری بکەین".