Rewa Mahmut Hasan
21 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2016
لە شاری مووشی تورکیا بوک و زاوایەک لەرۆژی ئاهەنگی گواستنەوەدا بە تراکتۆر بەناو شاردا گەران.
ئەمرا کۆچ لەگەڵ ئەسما دەڤریم لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریاندا بە دوو ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵیی لەجۆری تراکتۆر لەناو شاری مووشدا گەران و لەپشتی تراکتۆرەکەشیان نووسیبوو، "ئێمە هاوسەرگیری دەکەین، ئێمە دڵخۆشین".
ئەمرا کۆچ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان ئاماژەی بەوەدا کە تراکتۆر بۆ جووتیاران زۆر گرنگە بۆیە بۆیە بیری لەوەکردووەتەوە بۆ رۆژی هاوسەرگییەکەی بەکاریبهێنێت.
کۆچ ئاشکرایکرد هاوسەرەکەشی دڵخۆشە بەو کارەی و گوتی: "ئێمە خێزانێکی جووتیارین، تراکتۆر سەرچاوەی بژێویمانە، بۆیە لەرۆژێکی وەها خۆشدا ئێمە ئەوەمان لەبیرە، ئاهەنگەکەمان بە تراکتۆر رازاندەوە. گەورەترین خەیاڵم لەگەڵ هاوسەرەکەمدا هێنایە دی''.