Muhammet Ali Kemal
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2016
مووش - AA
پارکی ئەحمەدی خانی کە لەلایەن شارەوانی مووشەوە درووستکراوە، بەڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە.
سەرۆکی شارەوانی مووش فەیات ئاسیا، لەروونکردنەوەیەکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکرد پارکەکە تائێستا ملیۆنێک و 100 هەزار لیرەی تورکی تێچووە و لەلایەن هاووڵاتییانەوە بایەخێکی زۆری پێدەدرێت.
فەیات ئاسیا باسی لەوەکرد پارکەکە لەسەر رووبەری 22 هەزار مەتر چوارگۆشە درووستکراوە و رایگەیاند: ''ساڵی پار دەستمان بە درووستکردنی ئەم پارکە کرد و لەئێستادا قۆناغی یەکەمی تەواوبووە. پارکەکە شوێنی سەیران، پیاسەکردن، چێشتخانە و نافورەی تێدایە. ئەمە جگە لەوەی لەناوچە جیاجیاکانی شارەکە پرۆژەکانی درووستکردنی پارکمان هەیە. لەنێو پارکەکاندا گەورەترین پارک، پارکی ئەحمەدی خانییە. دەمانویست دووبارە ئەو ناوە بژیەنینەوە کە بەخراپی سوودی لێوەرگیراوە. لەوبارەیەشەوە دانیشتوانی شارەکە داواکارییان پێشکەشکرد و ئەنجوومەنی شارەوانی بەکۆی دەنگ پەسەندی کرد''.
ئاسیا ئاماژەی بەوەشکرد یاریگای تاتانی تۆپی پێ، باسکە و بالە لە پارکەکەدا درووستدەکرێن بۆ ئەوەی گەنجان و لاوان سوودی لێببینن.