Mustafa Güçlü
01 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2017
ئورفا - AA
لە شارۆچکەی ئاکچەکەلە سەربە پارێزگای ئورفا باشووری تورکیا، پێگە بۆ زرێپۆشە سەربازییەکانی سەر سنووری سووریا درووستکرا.
لە هەریەک لە گەڕەکەکانی تاتڵیجا، حوڕییەت و ئۆنجول لە بەرامبەر شارۆچکەی گرێ سپی کە لەژێر کۆنترۆڵی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگەدایە لە باکووری سووریا، ئۆتۆمبیلەکانی بیناسازی پێگەیان بۆ زرێپۆشە سەربازییەکان، هەڵکەند.
هاوکات لەو ناوچانەی سەر سنوور کە درووستکردنی دیوارە کۆنکرێتییەکان کۆتاییهاتووە، دانانی قولە سەربازییە کۆنکرێتییەکان بەردەوامە.