Mazın Asad
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
کلیس - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە ناوچەی جەرابلوس دژی ھەڕەشەکانی داعش، تورکیا تانک و زرێپۆشی سەربازیی رەوانەی سنووری سووریا کرد.
بە مەبەستی پاراستنی سنووری تورکیا و پشتگیریکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، لە ٢٤ی ئاب ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات دەستی پێکردووە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا تانک و زرێپۆشە سەربازییەکان لە شارۆچکەی ئەلبەیلی کلیس بە ھاوکاریی ئۆتۆمبێلەکانی ئەمنی تورکیا بۆ سەر سنووری سووریا گواسترایەوە.