ئەنقەرە
گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لەشاری ئەنقەرە بەھۆی نازناوی بنەماڵەکەیانەوە ھەستی بە شەرمەزاری دەکرد، ھەر بۆیە لەڕێی پارێزەرەکەیەوە نازناوەکەی لە داناوە گۆڕی بۆ بەیزادە. لەو داواکارییەی ئە. دانا دا ھاتووە "لە نازناوی بنەماڵەکەم زۆر بێزارم، ھەست بە شەرمەزاری دەکەم. دەمەوێ بیگۆڕم بۆ بەیزادە."
داوای گەنجەکە لەلایەن دادوەر ئەرداڵ سومبولەوە قەبووڵ کراو نازناوەکەی بووە بەیزادە، ھەروەھا نوسخەیەک لە قەبووڵنامەکە ھاوپێچکرا بۆ فەرمانگەی ناسنامە.
وشەی دانا لەزمانی تورکی دا واتا (گوێرەکە - گۆلک) و جگە لەوە وەک جوێن، بۆ سووکایەتیش بەکاردەھێنرێ. ئەو وشەیە بە قەڵەوی گۆ دەکرێ و جیاوازە لەگەڵ ناوی (دانا) لە زمانی کوردیدا.