Halil İbrahim Sincar
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
ماردین - AA
له چواچێوه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریی باڵۆندا كه له‌ژێر دروشمی "ماردین بهرزدهبینهوه"دا و له لایه‌ن پارێزگای ماردین-ه‌وه جێبه‌جێكراوه له شاری دێرینی دارا، یه‌كه‌م گه‌شتی باڵۆنی هه‌وای گه‌رم ئه‌نجامدرا.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆردا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یه‌كه‌م گه‌شت ده‌ستپێكرا و هه‌ریه‌كه له پارێزگاری ماردین موسته‌فا یامان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش حه‌سه‌ن ئۆنار، فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه‌ی شاره‌كه یوسوف كێنان تۆپچو و سكرتێری گشتیی ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی دیجله یڵماز ئاڵتنداغ و چه‌ند كه‌سێكی دیكه یه‌كه‌م گه‌شتیان به باڵۆن ئه‌نجامدا.
بڕیاره له سبه‌ینێوه به‌پێی گونجانی كه‌شوهه‌وا، گه‌شتی باڵۆن له ماردین ئه‌نجامبدرێت.