Sarp Özer
30 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
ماردین
لە ئۆپەراسیۆنەکەی شارۆچکەی نسێبینی سەربە پارێزگای ماردین دژبە چەکدارانی پەکەکە، یەکێک لە سەربازەکانی سوپای تورکیا بەهۆی ئەوەی کە فیشەکێک بەر مۆبایلەکەی کەوتووە، بەسووکی برینداربووە.
ئەو سەربازە کە لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانەوە لە ١٤ی ئاداری رابردوودا لە شارۆچکەکە لە ئەرکدایە، دوێنێ شەو بەشداری لەو چالاکییەدا کرد کەبەمەبەستی دەستگیرکردنی چەکدارانی پەکەکە ئەنجام درا.
سەرئەنجام پێکدادانی توند لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و هێزە ئەمنییەکاندا هاتووەتە ئاراوە و لەو دەسترێژیەدا کە لەلایەن چەکدارەکانەوە لێی کرا، یەکێک لە فیشەکەکان بەر مۆبایلەکەی ئەو سەربازە کەوت کە لە گیرفانی راستیدا بوو.
مۆبایلەکە تێکشکا بەڵام سەربازەکە بە سووکی برینداربوو. لەئێستاشدا لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.