Muhammet Ali Kemal
13 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2016
لە شارۆچکەی یەشیللی سەربە پارێزگای ماردین، پاسێکی بچووک کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە، بۆمبی تێدا بارکرابوو، دەستی بەسەردا گیرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، تیمەکانی پۆلیس لەو پاسە کەوتوونەتە گومانەوە کە بەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی یەشیللیدا تێپەڕیوە و ویستوویانە رایگرن. بەڵام دوای ئەوەی شۆفێرەکە ئامادە نەبووە بووەستێت، تیمەکان دەستیان کردووە بە چاودێریکردنی پاسەکە. دواتر چەکدارەکان پاسەکەیان لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان یەشیللی - ئۆمەرلی جێهێشتووە و خۆیان بە ئۆتۆمبیلێکی دیکە هەڵاتوون.
لەدوای پشکنینی پاسەکە ئەوە روون بوویەوە کە تەقەمەنی بارکردووە، لەبەر ئەوەش رێگاکە بەرووی هاتوچۆدا داخرا.
لەکاتێکدا هەوڵەکان بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەکدارەکانی پەکەکە بەردەوامە، ئەوەش زانراوە کە تەقەمەنییەکانی ناو پاسەکە دەتەقێنرێنەوە.