Sangar Hamad Azeez,Ramal Abdullah Mahmood
05 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "گه‌ل هاته‌پێشه‌وه تا جارێكی دیكه 27ی ئایار، 12ی ئازار، 28ی شوبات، 17 بۆ 25ی كانوونی یه‌كه‌م و 15ی تهمووز دووباره نه‌بێته‌وه. به گشتپرسییه‌كه‌ی 16ی نیسان گوتتان، 'ئیدی قسه و بڕیاری هی گه‌له'. ئیدی ئاراسته‌مان به‌ره‌و ئاینده‌یه و ده‌ڕۆین به‌ره‌و ئامانجه گه‌وره‌كان. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه توركیا بخرێته جۆش و خرۆش. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه توركیا بگه‌یه‌نینه ئامانجی سه‌ده. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بكه‌ینه سه‌ركۆماری سیستەمی نوێ".
بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم له میانی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی لقی قه‌یسه‌ری رێكخستنی ژنانی ئاك پارتی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
یڵدرم تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ٢٤ی حوزه‌یران گه‌مه ئابووری و سیاسییه‌كانی سه‌ر توركیا شكستیان پێده‌هێندرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه شاڵاوی گەل بە جۆرێک بوو ئەو میچەی ئەوان ویستیان دروستی بکەن فڕی و رۆیی. گوتی: "گه‌ل هاته‌پێشه‌وه تا جارێكی دیكه 27ی ئایار، 12ی ئازار، 28ی شوبات، 17 بۆ 25ی كانوونی یه‌كه‌م و 15ی تهمووز دووباره نه‌بێته‌وه. به گشتپرسییه‌كه‌ی 16ی نیسان گوتتان، 'ئیدی قسه و بڕیاری هی گه‌له'. ئیدی ئاراسته‌مان به‌ره‌و ئاینده‌یه و ده‌ڕۆین به‌ره‌و ئامانجه گه‌وره‌كان. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه توركیا بخرێته جۆش و خرۆش. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه توركیا بگه‌یه‌نینه ئامانجی سه‌ده. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بكه‌ینه سه‌ركۆماری سیستەمی نوێ".
بینالی یڵدرم ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵو گرت و گوتی: "سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن له‌باره‌ی ٢٤ی حوزه‌یرانه‌وه قسه‌ی بێسه‌روبه‌ری ده‌ركرد له‌باره‌ی سهركهوتنیانهوه به‌ڵام نه‌هات بڵێ من ده‌بمه 'به‌ربژێر'. بۆ خاتری خوا سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن به شێوه‌یه‌كی ئاسایی نه‌یه‌ته گۆڕاپانهكه و خۆی به‌ربژێر نه‌كات بۆ سه‌ركۆماری، بۆ گه‌ل ده‌نگی پێ بدات و بۆچی متمانه‌ی پێ بكات و بیهێنێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات؟".
بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن کە له یاسای ته‌لارسازی لاده‌ده‌ن و گوتی: "دوای دەستگوشینێک و ئاشتبوونەوە ھیچ ھاووڵاتییەکمان بینای نایاسایی و بە دەر لە تەلارسازی دروست ناکات. ئەگەر شتێکی وا بکرێت چاوەڕێی لێبوردەیی لە ئێمە مەکەن. ئەوانەی چاو لەوەش دەپۆشن و یاساشکێنی دەکەن و رێوشوێنی پێویست ناگرنە بەر بە توندی سزایان دەدەین".