فەرھان تورک، سەرۆکی شارەوانیی قزڵتەپە- پارێزگای ماردین، لە لێدوانێکی چاپەمەنیدا ئاشکرایکرد ناوی سەد گوند، ناوچە و گەڕەکی شارۆچکەکەیان بە زمانی کوردی نووسیوە و بە تابلۆ هەڵیانواسیوە.
سەرەڕای ھەڵواسینی تابلۆی ناوی کوردی، ١٠٠ گوندی ناوچەکە و ناوەندی قزڵتەپەیشدا، ناوی جادەی کازم قەرەبەکر گۆڕا بە یەعقوب یۆنتان، جادەی ٨٠٦ کرا بە جادەی سەلمان دۆغرو، جادەی تاندۆغان کرا بە جادەی ھۆزانڤان حەمیدۆ، جادەی عەلی ئەرتاش کرا بە جادەی موسا عەنتەر، دواتر ئەو ناوانە بە تابلۆ ناوە کوردییەکانیان هەڵواسرا.