ئیستەنبوڵ
کەمال قڵێجدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەھەپە سەبارەت بە پرسی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سوریا لەسەر ئاسمانی تورکیا دەڵێ: کاربەدەستانی تورکیا گێچەڵ بە سوریا دەکەن و هەر بە زۆر شەڕ بەو وڵاتە دەفرۆشن.
ئەو دەڵێ بە بیانووی پاراستنی گۆڕی سلێمان شا، کاربەدەستان دەیانەوێ سوپای تورکیا بچنە نێو سوریاوە و شەڕێکی گەورە هەڵایسێنن، شەڕ شتێک نییە خەڵک چەپڵەی بۆ لێبدا، بۆیە پێویستە تورکیا خۆ بپارێزێ لە شەڕکردن لەگەڵ دراوسێکانی.
کڵچدارئۆغڵو گوتی: "کارەبدەستان دەیانەوێ بە زۆر تورکیا لەگەڵ سوریا شەڕ بکا، شەڕ شتێک نییە مرۆڤ چەپڵەی بۆ لێبدا، ئایا بە راستی سوریا بۆ تورکیا ھەڕەشەیە؟ نا سوریا ھەڕەشە نییە، بۆ چی فڕۆکەی سوریا لە سەر خاکی سوریا دەخەنە خوارەوە؟ بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستدان ئەو فڕۆکەیە ویستوویەتی شوێنی چەکدارانی قاعیدە ئاشکرا بکا، بۆیە تورکیا بە خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە، ھاوکاری قاعیدەیان کرد."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.