Volkan Kaşik
20 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2020
مالاتیا – AA
له‌ناو پاسێكدا له مالاتیا، چوار کیلۆ و ٤٠ گرام تلیاك دۆزرایه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیر كرا.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر سەربە ئاسایشی مالاتیا له خاڵی چوونه ده‌ره‌وه له شاره‌كه، پشكنینیان بۆ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل كرد.
له‌و میانه‌یه‌دا لەناو سندوقی پاسێکدا، چوار کیلۆ و ٤٠ گرام تلیاكیان له‌ناو جانتای گهشتیارێكدا بە ناوی ك. ت دۆزییه‌وه.
ك. ت. ده‌ستگیر كرا و بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە ره‌وانه‌ی ئاسایش كرا.